چاویارنیوز _ بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم بەغدا داواکاری نوێی لەهەرێم هەیە و بۆ ناردنی پارەی مووچەی مانگی یەك، حكومەتی عێراق بە نوسراو داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە كە بڕی داهاتی نانەوتی بۆ مانگی یەك لە 120 ملیار دینارەوە زیاد بكەن بۆ 200 ملیار دینار.
ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە لەلایەن هەرێمەوە بۆ عێراق كراوەتە مەرج بۆ ناردنی پارەی مووچەی مانگی یەك، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێم وەڵامی ئەو داواكارییەی عێراقییان نەداوەتەوە ئاخۆ دەتوانن بڕی داهات بگەیەننە 200 ملیار یاخود تەنها 120 ملیار دینارەكەی مانگەكانی پێشوو دەنێرن.
بەغدا بۆ ناردنی مووچە داواکاریی نوێی لە هەرێم هەیە
بەپێی زانیارییەکان، بەغدا بۆئەوەی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە، كە بڕی ئەو 120 ملیار دینارەی كە لەمانگەكانی ڕابردوو ناردوویانە، دەبێت بڕەكەی زیاد بكرێت.
No Comment! Be the first one.