بەغدا بەدوو مەرج پارە بۆ مووچە دەنێرێت
چاویارنیوز – مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكارى دارایى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید رایگەیاندووە: به‌غدا ئاماده‌یه مووچه‌ى مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، به‌ڵام به رێکار و بە مه‌رجدار، ئه‌مه‌ش له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قەیرانە داراییه ده‌بێت كه له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر سەریهەڵداوه”.
ئەو ڕاوێژکارە وتوویەتی: ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت به‌شێوه‌ى قه‌رز ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ئاسایى هه‌ژماره داراییه فه‌رمییه‌كان و بۆ خۆدورگرتن له‌كاریگه‌رییه مرۆیى‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه له‌ئه‌نجامى دواكه‌وتنى مووچه دروستبووه”.
ڕاشیگەیاندووە: ناردنى موچه بۆ هەرێم به‌دوو مه‌رجى سه‌ره‌كى ده‌بێت، یه‌كه‌م، قه‌رز بێت و دووه‌م لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش پێكبهێنرێت له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى یەکجاری بدۆزرێته‌وه بۆ ته‌نگژه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بووى مووچه، هەروەها كاره‌كانی لیژناکەش نابێت بكه‌وێته دواى جه‌ژن‌و به‌ر له‌جه‌ژن ده‌بێت لیژنه‌كه لێكتێگه‌یشتن بكات.
No Comment! Be the first one.