چاویارنیوز _ ئەو ڕێککەوتنەی کۆتاجار لەنێوان هەرێم و بەغدا واژوو کرا بە ڕوونی و ڕاشکاوی لەخاڵی پێنجەمیدا ناردنی مووچەی مانگی ئایاری گرێداوە بە ڕادەستکردنی ۱۲۰ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و ۲۳۰ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بۆیە هەرچی دەوترێت سەبارەت بەوەی کە بەغداد مەرجی تازەی داناوە، ناڕاستەو هەوڵدانە بۆ چەواشەکردنی هاوڵاتیان.
عەدنان مەلا ساڵح یاساناس ڕایگەیاند: بێگومان لەم بێنەو بەردە و کات کوشتنە چینی فەرمانڕەوا قازانج دەکات لەبەقاچاخفرۆشتنی نەوت و تاڕۆژێک درەنگتر پابەندبن قازانجی زیاتر دەکەن و میللەتیش زیاتر دەچەوسێتەوە، بەتایبەت چینی مووچەخۆر زیانمەندی یەکەمە.
وتیشی: حکومەتی بەغدادیش ستەم دەکات کە لەبەرامبەر پابەندنەبوونی کاربەدەستانی هەرێم بەڕێککەوتنەکان سزای فەرمانبەردەدات بەنەناردنی مووچە و لەبری ئەوە ڕێکاری یاسایی و جێگرەوە جێبەجێناکات.
باس لەوەشدەکات، هەتا مووچە لە ململانێی سیاسی و ئابووریی هەرێم و بەغداد جیانەکرێتەوە و بەغدادش لەبری بڕین و ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەری هەرێم ڕێگەی یاسایی تر نەگرێتە بەر، هیچ ڕێککەوتنێک تاسەر نابێت و ڕێکەوتنیش بکرێت ڕۆڵی حەبی ئازار شکێنی دەبێت و چارەسەری بنەڕەتی نییە.
عەدنان مەلا ساڵح یاساناس:
بەغدا مەرجی زیادنەکردووە، هەرێم پابەند نابێت
لەم بێنەو بەردە و کات کوشتنەی نێوان هەرێم و بەغدا چینی فەرمانڕەوا قازانج دەکات.

No Comment! Be the first one.