چاویارنیوز _ عەلی حەمەساڵح سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست و کاندیدی دەرچوو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: حکومەتی فیدراڵ لەبەرامبەر ناردنی مووچەی مانگی (10) بۆ هەرێم، داوادەکات حکومەتی هەرێم هەتا 22ی ئەم مانگانە، (120 ملیار) دیناری داهاتی ناوخۆ ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات، ئەگەر ئەو ڕێکارە گیرایەبەر ئەوا لەماوەی (5 ڕۆژ) دا تەمویل دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، عێراق ئامادەیە تەنها مووچەی مانگی 10 بنێرێت و ناچێتە ژێرباری ناردنی مووچەی مانگەکانی (11 و 12)، چونکە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، پێویستە هەموو مانگێک هەرێم داهاتی ناوخۆ کە 120 ملیارە، ڕادەستی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکات. جگە لەداهاتی ناوخۆ، هەرێم لەم ساڵدا نەوتی ڕادەستی سۆمۆ کرد و لە (27 ی9 ) عێراق سێ مووچەی ناردووە( 7 و 8 و 9)و دەبێت مانگی 10یش، بنێرێت.
بەغدا مەرجی هەیە بۆ مووچەی مانگی 10ی هەرێم
بەبڕوای کاندیدێکی دەرچووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێویستە حکومەتی هەرێم تا 22ی مانگ هەنگاوی جددی بنێت، تا حکومەتی ناوەند مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێم بنێرێت.
No Comment! Be the first one.