چاویارنیوز _ ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر هەرێم پابەندی ڕێککەوتنە ببێت، ئەوا بەغدا هیچ مەرجێکی نوێی نییە.
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: بەبێ ئەوەی بڕی نەوت دیاریبکرێت، هەرێم کۆی نەوتی خۆی دەدات، جگە لە ٥٠ هەزار بەرمیل بۆ پێداویستی ناوخ، ئەگەر لیژنەی لێکۆڵینەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق، وتی ئەم (٥٠ هەزار) ە کەمە، لە نەوتی کەرکوک (١٥ هەزار بەرمیل) دەدرێتە هەرێم. (لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی هەرێم بوە).
وتی: عێراق بەبەنزین و نەوتی سپی دەعمی هەرێم ناکات.
کەواتە: دەبێت هەرێم سوتەمەنی بەنرخی پشتیوانی بداتە خەڵک وەک عێراق.
ڕاشیگەیاند: بۆ مانگی (٥ و ٦) هەرێم بۆ هەرمانگێک (١٢٠ ملیار دینار) دەنێرێت، موچەی ئەو دوو مانگە دێت. بۆ مانگەکانی دواتر دیوانی چاودێری دارایی بەغداو هەولێر لێکۆڵینەوە لە داهات دەکەن و ٥٠٪ داهات دەگەڕێتەوە.
باسی لەوەشکرد، پرۆسەی (توطين) بەردەوام دەبێت (وردەکاری نەدراوە لەمەبەست و شێوازو کات)، هەروەها کۆمپانیاکان ١٦ دۆلاریان دەدرێتێ تاوەکو تێچووی بەرهەمهێنان دیاری دەکرێت.
هیواموایە، ئەم درۆنانە گرفت دروست نەکەن.
No Comment! Be the first one.