چاویارنیوز _ غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بەدواداچوونمان لە وەزارەتی دارایی عێراق کردووە بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام پێیان راگەیاندین كە هەموو رێکارە ئیدارییەکان لە بەغدادوە بۆ هاتنی مووچە تەواو کراوە و هیچ کێشەیەک نەماوە.
وتیشی: بەغدا هیچ بەربەستێک بۆ ناردنی مووچە دانانێت بەڵام تەنها چاوەڕوانی حکومەتی هەرێمە کە 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێم دەکات، هەر کات بگات مووچە دەنێردرێت، بەڵام هەرێم داهاتەکەی ئامادەنەکردووە.
بەغدا چاوەڕێی هەرێم دەکات
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: هیچ کێشەیەک لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نەماوە، بەڵام هەرێم داهات نانێرێت.
No Comment! Be the first one.