چاویارنیوز _ بەشێک لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە ئاگرەکەی شاری کوت لە پارێزگای واست تەواوبوون و ژمارەیەک بەرپرسیش لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.
عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەو لیژنەیەی بە فەرمانی سەرۆک وەزیران بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکار و لایەنی کەمتەرخەمی ئاگرەکەی شاری کوت پێکهێنرا، ئاشکرایانکردووە، کەمتەرخەمیی زۆر لەلایەن بەشێک لە بەرپرسان و فەرمانبەران لە بەشێک لە فەرمانگەکانی پارێزگای واست بەدیکراوە، کە بووەتەهۆی گەورەتربوونی قەبارەی کارەساتەکە.
ئاشکراشیکرد، لەسەر بنەمای ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، بڕیاردراوە بە دوورخستنەوەی 17 کارمەند و بەڕێوەبەر، بەشێوەیەکی کاتی، تاوەکو ئەو کاتەی ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکان رادەگەیەندرێت، کە لە ناویاندا بەڕێوەبەری ئاسایشی گەشتوگوزاری کوت، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئەو شارە، هەن.
جەختیشیکردەوە، بڕیاریش دراوە بە دەستبەسەرکردنی سێ ئەفسەر، کە پێکهاتوون لە بەڕێوەبەری بەشی ئاسایشی گەشتوگوزاری واست، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی واست و فەرماندەی کەرتی یەکەمی بەرگریی شارستانیی کوت.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کوت دوورخرایەوە
لەسەر بنەمای ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، بڕیاردراوە بە دوورخستنەوەی 17 کارمەند و بەڕێوەبەر، لەشاری کوت.

No Comment! Be the first one.