چاویارنیوز – وێڕای تۆمەتبارکردنی بە کێشەنانەوە بۆ پارێزگاکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بە کەم بەردانەوەی ئاوی بەنداەکە، لە بەسرەوە داوای لابردن و دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان دەکرێت.
پەرلەمانتارێکی پارێزگای بەسرە لەنوسراوێکدا داوای دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان لە پۆستەکەی دەکات.
فالح خزعەلی پەرلەمانتاری پارێزگای بەسرە و سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکان لە پەرلەمانی عێراق لە نوسراوێکدا بۆ محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان تۆمەتبار دەکات کە بڕیاری حکومەتی عێراقی بۆ بەردانەوەی ئاو جێبەجێ نەکردووە. چونکە حکومەتی عێراق بەنداوی دوکانی پابەند کردووە بە بەردانەوەی ئاو، بەڵام بەفرمانی بەڕێوەبەری بەنداوەکە ئاوێکی کەم بەردراوەتەوەو کێشە بۆ پارێزگاکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق دروست بووە. بەتایبەت بەسرە و میسان و زیقار. چونکە لەو سێ پارێزگایە کێشەی کەمی ئاو بە شێوەیەکی زۆر سەریهەڵداوە.
فالح خزعەلی داوا لە سودانی دەکات ڕێ و شوێنی پێویست بگرێتەبەر و بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان دوور بخاتەوە.
No Comment! Be the first one.