چاویار نیوز _ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانى کوردستان کرد و بەیاننامەی کۆبوونەوەکەیان بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، سێشەممە، پێشوازی كرد لە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانى کوردستان بەڕێز بافڵ تاڵەبانی.
لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی کۆمەڵێک پرس و دۆسیەی نیشتیمانی کرا، هەروەها باس لە پرسی ڕادەستکردنی داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق و مووچەی فەرمانبەرانی کرا، و گرنگی هەماهەنگی و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکان، بە گوێرەی چوارچێوە دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەم بارەیەوە.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرا، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، و پێویستە ئەنجامەکانی گوزارشت لە خواستی ڕاستەقینەی گەلی عێراق بکات، ئەمەش لە ڕێگەی هەڵبژاردنی نوێنەرانیانەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
15ی تەمموزی 2025
No Comment! Be the first one.