چاویارنیوز _ لەم هەفتەیەدا دادگای باڵای فیدراڵی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی تایبەت بە پرسی مووچە بەڕێوەدەبات، ئەگەر دادگا ئەمری وەلائی دەربكات كۆتایی بە كێشەی مووچە دێت.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕاگەیاند: وابڕیارە لەم هەفتەیەدا و بە دیاریكراوی ڕۆژی دوو شەممە دادگای باڵای فیدراڵی بە سەرۆكایەتی سەرۆكی نوێی دادگاكە یەكەم كۆبوونەوەی تایبەت بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەڕێوە ببات، ئەگەریش دوو شەممە پشوو بێت پێدەچێت دانیشتنەكە بكەوێتە ڕۆژی دواتر، هاوكات كۆبوونەوەكە بۆ بڕیاردانە لەسەر نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر دادگای باڵای فیدراڵی ئەمری وەلائی دەركرد، ئەوا گرفتی ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆتایی دێت، چونكە بڕیارەكانی دادگای بالای فیدراڵی بڕیاری پابەندكەرن و دەبێت هەموولایەك پێیانەوە پابەند ببن.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دۆخەی ئێستا لەنێوان هەرێم و عێراق هاتووەتە ئاراوە تەنها فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمن باجەكەی دەدەن، چونكە بابەتەكە تێكەڵ بە ململانێی سیاسی كراوە كە ئەوەش پێچەوانەی بڕیاری دادگایە كە داوادەكات مووچە جیابكرێتەوە لە ململانێی سیاسییەكان.
سروە محەمەد:
بە بڕیاری دادگای فیدراڵی کێشەی مووچە نامێنێت
ئەگەر دادگای باڵای فیدراڵی ئەمری وەلائی دەركرد، ئەوا گرفتی ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆتایی دێت.

No Comment! Be the first one.