چاویارنیوز _ هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی گواستنەوەی نەوت لەلایەن تورکیاوە کاریگەریی لەسەر عێراق نابێت.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی بۆریی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا، لێكەوتەی نەرێنیی بۆ عێراق نابێت، بەتایبەتی کە زیاتر لە دوو ساڵە هەناردەکردنی نەوت لە رێگای ئەم بۆرییەوە راگیراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و ئەنقەرە بەتایبەتی لە چوارچێوەی پرۆژەی رێگای گەشەپێدان، پێویستی بە ڕێکخستنەوەی ئەم بۆرییە نەوتییە هەیە کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بکات.
وتیشی: ئەگەر رێککەوتنێکی نوێ لە کەشوهەوایەکی باشتردا ئەنجامبدرێت بەدڵنیاییەوە لە بەرژەوەندیی عێراقدا دەبێت.
مەزهەر محەمەد ساڵح:
تورکیاو عێراق ڕێککەوتنی نوێ ئیمزادەکەن
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی بۆریی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا، لێكەوتەی نەرێنیی بۆ عێراق نابێت.

No Comment! Be the first one.