چاویارنیوز _ ئانێل بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ئەوەی پشتڕاستکردۆتەوە، عێراق و تورکیا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی باش بۆ گەڕاندنەوەی ئەو زیندانییانەی ئەندامی تاقمە تیرۆریستییەکانی “داعش”ن و هەڵگری رەگەزنامەی تورکین و ژمارەیان زیاترە لە 180 تیرۆریست و ئێستا لە زیندانەکانی عێراقدا دەستبەسەرن.
بەپێی زانیارییەکانی میدیای عێراقیش، مانگی داهاتوو لە بەغدا کۆبوونەوەیەک بەڕێوەدەچێت بۆ دیاریکردنی رەشنووسی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ئەو لێکتێگەیشتنەوەو بەپێی رێکارێکی وردی یاسایی ئەو هەنگاوانە دەگیرێتەبەر.
ئەم هەنگاوە بە کەمکردنەوەی فشار لەسەر سیستمی ئەمنی و دادوەریی عێراق دادەنرێت.
تورکە تیرۆریستەکان و منداڵەکانیان رادەستدەکرێنەوە
حکومەتی عێراق بڕیاریدا، ئەو تورکە تیرۆریستانەی داعش کە لە سوریاوە گواسترابوونەوە بۆ عێراق، رادەستی ئەنقەرە دەکاتەوە.
No Comment! Be the first one.