چاویارنیوز _ بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕایگەیاند: هەرێم تا ئەمڕۆ هیچ بڕە نەوتێکی ڕادەستنەکردووین.
عەلی نزار فایق، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، دەشڵێت: ئامادەن بۆ وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەک لەلایەن هەرێمەوە رادەستبکرێت و هەموو رێکارەكانی گرێبەستی بۆ هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە تەواوکردووە.
راشیگەیاندووە، بەڵگەنامەکە تەنها ئاڕاستەی دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان کراوە، بۆ دڵنیابوون لە توندی رێوشوێنەكان بەسەر کارەکانی هەناردەکردندا و هەر نەوتهەڵگرێك گومانی لێبكرێت لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەدۆزرێتەوە.
باس لەوەش دەکات، هیچ مامەڵەیەک لە ئێستاو داهاتوو لەگەڵ کۆمپانیا یان ئەو لایەنانەدا ناكرێت کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە و رێوشوێن دەگیرێتەبەر بۆ دەرکردنی هەر نەوتهەڵگرێكی گوماناوی لە ئاوە هەرێمایەتییەكانی عێراق.
راشیگەیاندووە کە هەناردەی نەوتی رۆژانەی عێراق لە نێوان (3.35)ملیۆن بۆ (3.4) ملیۆن بەرمیلدایە، کە (78%)بۆ (80%)ی بۆ بازاڕەکانی ئاسیا دەچێت و کەمتر لە(20%)ی ئەو بارانەی کە دەمێننەوە دەچنە بازاڕەکانی ئەوروپا، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ ئەمەریکا.
سۆمۆ:
حکومەتی هەرێم نەوت رادەست ناکات
بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند ، هەرێم نەوتی ڕادەستنەکردووەو ڕێژەی نەوتی عێراقیش نزیک دەبێتەوە لە 3,4 ملیۆن بەرمیل ڕۆژێکدا.

No Comment! Be the first one.