چاویارنیوز _ لهبارهى ڕێكکهوتنى ههولێرو بهغداوه زانیاری نوێ ئاشكرادهكرێت، سهرچاوهیهك دهڵێت، “ههردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند لهسهر ههناردهكردنهوهى نهوت ڕێكهوتوونو ڕێكهوتنهكه زیاتر له20 ئیمزاى لهسهره.
لەم ڕێککەوتنەدا، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمو وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن.
دەگوترێت، کۆنووسی ڕێککەوتنەکەش لەلایەن زیاتر لە20 کەسایەتی وەفدی هەردوولا واژۆکراوە کە 17 کەسیان ئەندامی وەفدی وەزارەتی نەوتی عێراق بون.
بەپێی زانیارییەکان، کۆبونەوەکان لە17ی تەمموزەوە دەستیان پێکردووەو لەم ماوەیەدا سەردانی تەواوی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کراوەو دوای هەڵسەنگاندنی کێشە هونەرییەکان، گفتوگۆیەکی زۆر لە11ی ئەم مانگە ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی هەرێم کراوە.
باس لەوەش دەکرێت، هەناردەکردنەکە بەگوێرەی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی 50 هەزار بەرمیل بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی دیکە بۆ هەناردەکردن ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.
هەروەها، کۆنووسی ڕێککەوتنەکە لەلایەن 17 ئەندامی شاندی وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵو پێنج ئەندامی وەفدی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ئیمزاکراوەو ئێستاش وەفدەکەی فیدراڵ گەڕاونەتەوە بەغدا.
بەپێی زانیارییەکان. بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ماوەتەوە حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکومەتی تورکیا دوایی قسەبکاتو پرۆسەکە جێبەجێبکرێت.
شایانی باسە، هەنادەی نەوتی هەرێم لەئاداری ساڵی 2023وە، بەهۆی سکاڵایەکی عێراق لەدژی تورکیا تۆمارکراو بەهۆیەوە هەناردەی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا ڕاگیرا، کە بەوتەی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم، ڕاگرتنی هەناردەی نەوتەکە، بەبەهای زیاتر لە50 ملیار دۆلار زیانی بەئابوریی عێراقو هەرێم گەیاندوەو جەختیشدەکەنەوە، هیچ لایەنێک لەو بڕیارە سودمەندنەبون.
حکومەتی هەرێم و ناوەند ڕێککەوتن
بەپێی زانیارییەکان، کۆبونەوەکان لە17ی تەمموزەوە دەستیان پێکردووەو لەم ماوەیەدا سەردانی تەواوی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کراوەو دوای هەڵسەنگاندنی کێشە هونەرییەکان، گفتوگۆیەکی زۆر لە11ی ئەم مانگە ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی هەرێم کراوە.

No Comment! Be the first one.