چاویارنیوز _ پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەینێت: عێراق فشاری دەنگدەری لەسەرە.
بەهار مەحمود، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی، سودانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق لیستی هەیە و چاوی لەوەیە جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبەر ئەوە فشارێکی زۆری لە دەنگدەر و شەقامی شیعی لەسەرە بۆیە لەبارەی مووچەوە بەمجۆرە مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەکات.
باسی لەوەشکرد، هیچ کاتێک هەرێمی کوردستان پابەندی رێککەوتن لەگەڵ بەغداد نەبووە، عێراق پابەند بووە، بەڵام بڕیارەکانی رەهەندی سیاسی و ئابورییان هەیە.
بەهار مەحمود، دەشڵێت، “سودانی لە سەرۆک وەزیرانەکانی پێشووی عێراق باشترە، چونکە هەموو مانگێک نزیکەی تریلیۆنێک دیناری ناردووە، بەڵام ئەوان کەمتر لە 500 ملیار دیناریان بۆ هەرێم دەنارد”.
بەهار مەحمود:
حکومەتی هەرێم پابەندنەبووە / عێراق فشاری دەنگدەری لەسەرە
سودانی هەموو مانگێک نزیکەی تریلیۆنێک دیناری ناردووە.

No Comment! Be the first one.