چاویارنیوز _ لە لێکۆڵینەوەکاندا کە لەگڵ حەجاج تکریتی کراوە، باسی وردەکاری ڕێنماییەکانی دەزگای هەواڵگیری و ئەمنی سەردەمی بەعسی کردووە، بۆ کوشتن و ئازاردانی ئەنفالکراوەکان.
حەجاج وردەکاری تاوانە دڕندانەکانی گرتووخانەی نوگرە سەلمانی باسکردووە، کە چۆن پلانیان هەبووە بەتەمەنەکان بمرن و چۆن منداڵەکانیش لە برساندا بکوژن و زۆر نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵ ئەنفالکراوەکاندا کردووە، ئەوکاتەی بەڕێوەبەری گرتوخانەی نوگرە سەلمان بووە.
دوای ئەوەی لەژێر لێکۆڵینەوەدا قسەی کردووە، وتوویەتی: منداڵیان لە پێش چاوی دایکی لە برسا کوشتووە، بۆ ئەوەی دایکی ئازاری دەروونی بچێژێت.
دوای ئەوەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بەفەرمی دەستگیرکردنی حەجاج تکریتی، بهڕێوبهرى گرتوخانهى نوگره سهلمان لهكاتى پرۆسهكانى ئهنفالدا، ڕاگەیاند. دواتر ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەنفالکراوەکان لهوانهى كه بهدهستى ئهو ئازار و ئهشكهنجهیان چهشتووه و تاوانیان دهرههق كراوه، سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکرا.
حەجاج دانی بە تاوانەکانیدا ناوە
دواین زانیارییەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە،(حەجاج تکریتی) تاوانباری ئەنفال، لەکاتی لێکۆینەوەدا دانی بەوەدا ناوە لەلایەن هەواڵگیری و دەزگای ئەمنی سەردەمی ڕژێمی بەعسەوە، ڕێنماییان پێدراوە کە چۆن ئەنفالکراوەکان بکوژن و ئازاری جەستەیی و دەروونییان بدەن.

No Comment! Be the first one.