چاویارنیوز _ ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق، لەسەر سێ سكاڵای تایبەت بە هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.
بەپێی خشتەی دادبینیی دادگاكە، دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر پێنج سكاڵا كۆدەبێتەوە، كە سێ لەو سكاڵایانە تایبەتن بە هەرێمی كوردستان و لەسەر پرسەكانی مووچە و دەركردنی فەرمانسالاری تایبەت بە مووچە و پڕۆژەی رووناكیی تایبەت بە كارەبای هەرێمی كوردستانە.
سكاڵای یەكەم لەلایەن سێ هاووڵاتی مووچەخۆرەوە دژی سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عیراق تۆماركراوە و داوادەكەن، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ناكۆكییە سیاسییەكان و خەرجیی كرداری دووربخرێتەوە .
هاوكات سكاڵای دووەم لەلایەن دوو هاووڵاتییەوە دژی وەزیری دارایی عیراق تۆماركراوە و داوای گرەنتیكردنی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەن، بەشێوەیەكی مانگانە لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا دوور لە ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، هەروەها داوای دەركردنی فەرمانێكی سالاری دەكەن بۆ خەرجكردنی مووچە بەبێ دواكەوتن.
سكاڵای سێیەم دژی سەرۆك و سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان تۆماركراوە، بۆ رەتكردنەوەی پڕۆژەی رووناكی و دابینكردنی كارەبای 24 سەعاتی لەهەرێم.
هەروەها دوو سكاڵاكەی دیكە تایبەتن بە یاسای باری كەسیی عیراق و دامەزراندنی یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆكان.
ئەمڕۆ دووشەممە؛
دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق لەسەر سێ پرسی تایبەت بەهەرێم کۆدەبێتەوە
یەكەم لەلایەن سێ هاووڵاتی مووچەخۆرەوە دژی سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عیراق تۆماركراوە.

No Comment! Be the first one.