چاویارنیوز _ خالید شوانی وەزیری دارایی عێراق دەڵێت: ئەو داعشانەی لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عیراق، لە زیندانێک دانراون كە هەڵاتنیان قورسە و ئەستەمە.
وتیشی: ئەو داعشە بیانیانەی دەستیان بەخوێنی عیراقییەكان سوورە، نانێردرێنەوە بۆ وڵاتەكانیان، تەنانەت ئەگەر داواشیان بكەنەوە.
باسی لەوەشکرد، سەرجەم ئەو 5704 داعشەی گواستراونەتەوە بۆ عیراق، لەیەك گرتووخانەدا زیندانی كراون.
باسی لەوەشکرد، 150 ئەفسەر ئەركی لێكۆڵینەوە لە دۆسێی ئەو داعشانەیان پێ سپێردراوە.
داعشەکان نانێردرێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان
وەزیری دادی عیراق رایدەگەیەنێت: هەر داعشێک بەتاوانی گەورە تێوەگلابێت، نانێردرێتەوە وڵاتەکانی خۆیان.
No Comment! Be the first one.