چاویارنیوز _ نوێنەرانی حکومەتی هەرێم و عێراق، لێپرسراوانی باڵای ئەمنی و سەربازی، لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەوام دەبن لە بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییە درێژخایەنەکان، لەناویشیاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تـ.ـیرۆر، بەرگریکردن و بەرزکردنەوەی توانا، هەروەها ئامادەیی هێزەکانی ئاسایش و ئەمنیی عێراق، بە هێزی پێشمەرگەشەوە.
باسی لەوەشکردووە، ئەم هاوکاریانە بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پاراستنی سەروەریی عێراق و تێکشکاندنی تیـ.ـرۆرە.
دانوستانەکانی نێوان هەرێم و عێراق دەستیپێکردووەتەوە
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق بۆ خولێکی نوێ دەستیپێکردووەتەوە و لێپرسراوانی باڵای هەرێم و عێراق لە 6ی تشرینی دووەمی 2025، راوێژ و گفتوگۆیەکی تەکنیکییان سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییەکانی هەردوولا ئەنجامداوە.
No Comment! Be the first one.