داوادەکرێت هەڵوێست دژی داگیرکارییەکانی تورکیا هەبێت
چاویارنیوز – عەلی ساحب ڕایگەیاند: دەبێت حکومەتی عێراق هەڵوێستێکی جدی بەرامبەر بە داگیرکارییەكانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان هەبێت، دەشڵێت: پیلانەکانی تورکیا لەوە گەورەتر و مەترسیدارترن، کە خۆیان ئاماژەی پێدەكەن.
لەبارەی هەبوونی بنکە و بارەگاکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی کوردستان عەلی ساحب، شرۆڤەکاری سیاسی بەمجۆرە بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز دەدوێت.
عەلی ساحب ڕایگەیاند: لە ڕابردوودا گلەیی لە پەکەکە دەکرا و لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە وەک بەهانەیەک بۆ لەشکرکێشی سوپای تورک وەسف دەکران.
دەشڵێت: ئایا دوای دەسپێشخەرییەكەی پەکەکە، بەهانەکانی سوپای تورک بۆ مانەوەیان چین؟.
عەلی ساحب ڕایگەیاند: دەبێت حکومەتی عێراق هەڵوێستێکی جدی بەرامبەر بە داگیرکارییەكانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان هەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو: پیلانەکانی تورکیا لەوە گەورەتر و مەترسیدارترن، کە خۆیان ئاماژەی پێدەكەن.
جێگای ئاماژەیە، بەپێی ئامارەكان دەوڵەتی تورك لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە ٨٠ بنكە و بارەگای هەیە.
No Comment! Be the first one.