چاویارنیوز _هیوا ئەفەندی سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری دەڵێت: لەلایەن تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقەوە داواکاریی نوێ هەیە لەسەر لێبڕینی ئەو 3٪یەی مووچەی مووچەخۆران.
ڕاشیگەیاندووە، حکومەتی هەرێم تەواوی ئەو پارە لێبڕاوەی بۆ بەغدا ناردووە، بەڵام وەزیری دارایی دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی لە ساڵی 2014-2024، مووچەخۆرانی هەرێم چەند لە مووچەکەیان بڕاوە، دواتر لە 10 ساڵی ڕابردوودا کۆی گشتیی چەند بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێم هەموو ئەو داواکارییانەی بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەمان کردووە و ئەو کێشەیەشمان چارەسەر کردووە بۆ ئەوەی بە دڵی جەنابی تەیف سامی بێت.
داواکاریی نوێی تەیف سامی بۆ حکومەتی هەرێم
سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری ڕایگەیاند: وەزیری دارایی عێراق داوای زانیاری دەکات بۆ لێبڕینی مووچەی ئەو مووچەخۆرانەی هەرێم کە لەساڵی 2014 _ 2024 لەمووچەکانیان بڕاوە.
No Comment! Be the first one.