چاویارنیوز _ عالیە نوسەیف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی مانەوەی تەیف سامی لە پۆستەکەی دەڵێت: تەیف سامی بەڕێوەبەرێکی کارامەی ماڵە و پشتگیریی لە مانەوەی وەک وەزیری دارایی دەکەین، لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا و هەمان پۆستی پێبدرێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە تەیف سامی لەدوای ساڵی 2005ەوە، یەکێکە لە ناوە دیارو بەناوبانگەکانی ناو کابینە وزارییەکانی عێراق و ئێستا وەزیری دارایی عێراقە.
داوای مانەوەی تەیف سامی لە پۆستەکەی دەکرێت
لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، داواکارییەک لەلایەن هەندێک پەرلەمانتارەوە ئامادەکراوە، بۆئەوەی وەزیری دارایی عێراق لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.
No Comment! Be the first one.