چاویارنیوز _ سالم حەواس ڕاوێژکاری یاسایی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات، پێشێلکارییەکی ڕاشکاوانە بەرامبەر بە ماددەی (٥٤)ـی دەستووری عێراق کرا. کاتێک بڕیاردرا بە دواخستنی دانیشتنەکەی دوێنێ و بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران.
وتیشی: نازانرێت ئەم دواخستنە بەچی بیانوویەک بووە، چونکە دەستوور دەقێکی “پابەندکەر و فەرمانکەر” ئەرکی خستووەتە سەر پەرلەمانتاران کە لە یەکەم دانیشتندا دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرن.
باس لەوەشدەکات، دەقی ماددەی ٥٤ڕێگە بە هیچ جۆرەدرێژکردنەوە یان دواخستنێک نادات لەژێر هەر ناو و پاساوێکدا بێت،هەر خەمساردییەک لە جێبەجێکردنیدا مانا لە دەقە دەستوورییەکە دادەماڵێت و شەرعییەت دەداتەپەکخستنی سیاسی.
دواخستنی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران پێشێلکردنی دەستوورە
لە دوای شکستهێنانی ئەنجومەنی نوێنەران لە یەکلاکردنەوەی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان و دواخستنی دانیشتنەکە، شارەزایەکی یاسایی هۆشداری جەخت دەکاتەوە ئەوەی ڕوویداوە پێشێلکردنی دەستوورە.
No Comment! Be the first one.