چاویارنیوز _ سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئەمڕۆ له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت دەکرێت له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتى هەرێم و بڕیار لە ناردنى موچەى مانگى پێنچ و ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “به‌مه‌به‌ستی دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، له‌سه‌ر پێشنیاری حكومه‌تی هه‌رێم، شاندێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كه پێكهاتبوون له بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ئابووری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور و به‌ڕێوه‌به‌ر گشتی یاسایی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌بازاڕكردنی نه‌وت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی بریكار بۆ كاروباری ده‌رهێنانی نه‌وت و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد”.
دەشڵێت: بڕیار وایه ئەمڕۆ سێشه‌ممه حکومەتى عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجام بدات”.
راشیگه‌یاندووه كه “ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێم بوو سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌و تێیدا ڕێكار میكانیزمه‌كانی دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ بكرێن و پرسه‌كه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
هاوکات بە پێى زانیاریەکان لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ رەزامەندیدان لەسەر هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم ئەوا بڕیار لەسەر ناردنى موچەى مانگى پێنچ دەدرێت بۆ هەرێم.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم:
دوای 83 ڕۆژ ئەمڕۆ بڕیار لەسەر مووچە دەدرێت
بە پێى زانیاریەکان لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ رەزامەندیدان لەسەر هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم ئەوا بڕیار لەسەر ناردنى موچەى مانگى پێنچ دەدرێت بۆ هەرێم.

No Comment! Be the first one.