چاویارنیوز – د. یاسین تەها مامۆستای زانكۆ دەڵێت: ئەنجامی هەبێت یان نا، دەبوو وەک پابەندییەکی ئەخلاقی خۆیان؛ فراکسیۆنە کوردییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەستیان لە پشوو هەڵبگرتایە و لە بەغدا بە چالاکی جۆراوجۆر تیشکیان بخستایەتە سەر خەموژانی مووچەخۆرانی بە بارمتەگیراو لە هەردوولا.
ئەوان چوار مانگی دیکە دەچنە پشووی بەردەوام و بۆ هەمیشەش بە دەنگ و لە پشکی خەڵکی کوردستان بوونەتە پەرلەمانتار، بەو زیاتر لە 600 پەرلەمانتارە خانەنشینەی پەرلەمانی کوردستانیشەوە کە هەندێکیان نیشتەجێی هەندەرانن و نازانن لێرە چی ڕوودەدات.
سەرنج: دەركەوتنی پەرلەمانتاران لە میدیا ناوخۆییەكانی كوردستان، كاریگەریی سفرە و هەندێكیشی هەڵمەتی بانگەشەی خولی نوێیە.
No Comment! Be the first one.