چاویارنیوز – ڕەفیق ساڵحی ڕایگەیاند: بەغدا هەرێمی کوردستان بەوە تاوانباردەکات کە دەیەوێت هێرشی درۆنەکان بۆسەر کێڵگەکان بکاتە پاساوێک بۆ ئەوەی پابەند ڕێکەوتنی نوێی هەولێر و بەغدا بۆ ڕادەستکردنی نەوت و داهاتەکان بەرامبەر موچە نەبێت.
ڕەفیق ساڵحی، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاندووە دەسەڵاتدارانی هەرێم ڕاهاتوون داهاتی نەوت و دەروازە سنوریەکان بۆخۆیان گل بدەنەوە، نەک ڕادەستی بەغدای بکەن، لەچەندین دۆسیەی لەو شێوەیە تێوەگلاون.
دەشڵیت داهاتی بەرپرسانی هەرێم زۆر بەرزبۆتەوە و مووچەخۆران و خەڵکیش لەدۆخێکی خراپ دەژین.
No Comment! Be the first one.