چاویارنیوز _ کۆمپانیای سۆمۆ زانیاری نوێی لەبارەی نەوتی هەرێم ئاشکراکرد و دەڵێت: سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کۆتایی هاتووە.
عەلی نزار بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە وتوویەتی: ئێمە لە ئامادەباشیداین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، چاوەڕێی ئەو بڕە نەوتە لە هەرێمی کوردستان دەکەن کە بڕیارە کوردستان ڕادەستمان بکات.
ڕاشیگەیاندووە، هیچ ڕاستییەک لەو قسانەدا نییە کە دەڵێت نەوت بەقاچاغ دەبرێت، هیچ پرۆسەیەکی لەو شێوەیە لە بەندەرەکانی عێراق و ئاوی هەرێمیی نییە.
باسی لەوەشکرد، سەرجەم گریبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیاکان تەواو کردووە کارەکان بە باشی بەڕێوەدەچن.
کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند:
زانیاریی نوێ لەبارەی نەوتی هەرێمەوە
کۆمپانیای سۆمۆ زانیاری نوێی لەبارەی نەوتی هەرێم ئاشکراکرد و دەڵێت: سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کۆتایی هاتووە.

No Comment! Be the first one.