چاویارنیوز _ پەری نووری ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: لەدەستووری عێراقدا مافەکانى هەرێمى کوردستان دیاریکراون، ناکرێت بەپێی ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم مامەڵە بکرێت، بەڵکو دەبێت بەگوێرەى دەستووری عێراق مافەکان و شایستە داراییەکانىان دابینبکرێن.
ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەتى هەرێمى کوردستان پابەندییەکانى خۆى لە یاساى سێ ساڵە بودجە جێبەجێنەکردووە و بەغدادیش لە بودجە سێ ساڵییەکەدا 33 تریلیۆن دینار پشکی هەرێمی نەناردووە.
ئەو ڕاویژکارەی سەرۆک کۆمار ڕاشیگەیاند، ئەگەر هەیە ئەمساڵیش چەند مووچەیەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بفەوتێن.
جیی ئاماژەیە، لەڕۆژی سێ شەممەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار داهاتی نانەوتی خستە سەر هەژماری دارایی عێراق، دەبوو وەزارەتی دارایی عێراق لەم هەفتەیەدا نووسراوی خەرجکردنی مووچە بنێرێت و بڕیار لە ناردنی پارە بدات، بەڵام ئەمرۆ پێنج شەممە 23ـی تشرینی یەکەم هیچ بڕیارێک بۆ ناردنی پارە نەدرا و ناردنی پارە کەوتە هەفتەی داهاتوو.
فەرمانبەران و خانەنشینان لە هەرێمى کوردستان تاوەکو ئێستا مووچەى مانگى هەشتیان وەرنەگرتووە، و عێراقیش دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکات، بە وتەی ئەو ڕاویژکارەی سەرۆک کۆمار بێت، ڕەنگە ئەمساڵ یەک بۆ سێ مووچەی فەرمانبەران بفەوتێت.
زانیاری لەبارەی فەوتانی مووچەی ئەمساڵ ئاشکرا کرا
لەبارەی فەوتاندنی چەند مووچەیەکی ئەم ساڵی فەرمانبەرانەوە، ڕاوێژکارێکى سەرۆک کۆمار چەندین زانیاری ئاشكرا کرد و دەڵێت: نابێت بەغداد بەپێی ڕێککەوتن مامەڵە لەگەڵ هەرێم بکات، بەڵکو دەبێت بەگوێرەى دەستوور و یاسای بودجە مامەڵە بکات.
No Comment! Be the first one.