چاویارنیوز _ دادگای باڵای فیدراڵی بەرنامەی دانیشتنەکانی سبەینێی خۆی بڵاوکردەوە کە دوو دانیشتنیان تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
بەپێی بەرنامەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، لە دانیشتنی یەکەمدا داوایەکی یاسایی کە لە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی تۆمارکراوە و داواکراوە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.
هەر بەپێی بەرنامەی دانیشتنەکانی دادگا، هەر سبەینێ دووشەممە سەبارەت بە داوایەکی دیکەی یاسایی کۆدەبێتەوە کە لە دژی وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ تۆمارکراوە، داواکراوە، کە گەرەنتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بە شێوەی مانگانە لە وادەی خۆیدا بکرێت، هاوکات فەرمانسالاری بۆ پابەندکردنی وەزارەتی دارایی عێراق بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەبێ دواکەوتن
سبەینێ دادگای باڵا لەسەر دۆسێی مووچە کۆدەبێتەوە
بڕیارە سبەینێ دووشەممە، دادگای باڵای فیدراڵ کۆببێتەوەو فرمانسالاری لەبارەی مووچە دەربکات.

No Comment! Be the first one.