چاویارنیوز _ لە نووسراوێکدا کە لەلایەن دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدەکات، سبەینێ شەممە(٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥) لەسەعات حەوتی بەیانییەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەوەستێت، ئامانج لەم بڕیارەش بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردە تا دووربێت لە کاریگەریی بانگەشەی کۆتایی لە لایەن کاندیدەکان و لیستەکانەوە.
لە نووسراوەکەدا، ئەو دەستەیە داوا لە هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات لە سەرخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمدا ببنە هاوبەشێکی نیشتمانی و پابەندبن بەجێبەجێکردنی رێوشوێنەکانەوە تا ژینگەیەکی تەواو ئارام دروستبکرێت بۆ دەنگدەران و بتوانن دەنگ بدەن.
جێگەی ئاماژەیە، بانگەشەی هەڵبژاردن لە ٣ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، دەستیپێکرد و سبەینێ شەممە، واتە ٢٤ سەعات پێش دەنگدانی تایبەت دەوەستێت و لە ١١ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەدەچێت.
سبەینێ سەعات حەوتی بەیانی بانگەشە دەوەستێت
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە ٧ تشرینی دووەم، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕادەوەستێت و دۆخەکە دەچێتە بواری بێدەنگییەوە.
No Comment! Be the first one.