چاویارنیوز _ فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا، بەرنامەی کاری یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجومەنەکەی بڵاوکردەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردووەتەوە: لە یەکەم دانیشتندا کە بڕیارە لە سبەینێ 29ی مانگ بەڕێوەبچێت، ئەندامانی هەڵبژێردراو سوێندی یاسایی دەخۆن.
باس لەوەش دەکات، لەم دانیشتنەدا، سەرۆک و جێگرانی ئەنجومەنەکە لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەڵدەبژێردرێن.
سبەینێ یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت
بڕیارە سبەینێ 29ی مانگ، یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خولی شەشەم، بەڕێوەبچێت و نوێنەرە تازەکان سوێندی یاسایی بخۆن.
No Comment! Be the first one.