چاویارنیوز _ کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە کۆتا کۆبوونەوەدا بە راشکاوی وتوویەتی “من مووچە بە گۆترە نانێرم، هەموو شتێک بە نوسراوی ئەنجوومەنی وەزیران دەوێت،چونکە نامەوێت لە داهاتوودا توشی بەرپرسیارێتی یاسایی ببمەوە”.
ئاماژەی بەوەکردووە، مووچەی مانگی 10 و 11 و 12 دەکەوێتە دوای هەڵبژاردن، کە ئەگەری هەیە مووچەی ئەو سێ مانگە بکەوێتە مەترسییەوە و رەنگە بکەوێتە ساڵی داهاتوو، عێراق خۆی کێشەی دارایی هەیە و ناتوانێت لە ماوەی چوار مانگدا مووچەی شەش مانگ بنێرێت.
سەبارەت بە مووچەی مانگی حەوت کاروان یاروەیس دەڵێت “ئەگەر رێککەوتن نەکرێت مووچەی مانگی حەوتیش نایەت، سودانی وتوویەتی مووچەی مانگی شەش ئاخر مووچەیە، بەبێ رێککەوتنیش یەک مووچەی تر نانێرم ئەگەر رێکنەکەوتین ئەوا دەدرێتە دادگای فیدراڵی و ئەو یەکلایی دەکاتەوە.
سودانی دوایین قسەی لەسەر مووچە کردووە
کاروان یاروەیس ڕایگەیاندووە: مووچەی مانگی 10 و 11 و 12 دەکەوێتە دوای هەڵبژاردن، کە ئەگەری هەیە مووچەی ئەو سێ مانگە بکەوێتە مەترسییەوە و رەنگە بکەوێتە ساڵی داهاتوو.

No Comment! Be the first one.