چاویارنیوز _ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند:لەمیانی وتارێکدا کە لە کۆبونەوەیەکی جەماوەری لە پارێزگای موسەنا پێشکەشی کرد، وتی: پێشکەوتنی باش لەم پارێزگایە هەێە و پلانی کشتوکاڵی لە سێ ساڵی ڕابردووی حکومەتدا، گەشەی کردووەو ئاوڕ لە چەواشەكاری نادەینەوە.
وتیشی: لەناو ئێمەدا شوێنێک نییە بۆ بازرگانی سیاسی و هەڵبژاردن تەنها وادەیەک نییە لەگەڵ سندوقی دەنگدان، بەڵکو وادەیەكە لەگەڵ چارەنووسی عێراق.
جەختیشكرد: دەنگدانتان تەنها پارچە کاغەزێک نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکە کە چارەنوسی وڵات دیاری دەكات و دەنگ لە پێناو عێراق دەدەن، دەنگ بە داهاتوتان دەدەن.
سودانی: هەڵبژاردن تەنها وادەیەک نییە لەگەڵ سندوقی دەنگدان
سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند: ئاوەڕ لەو هەرا و دەنگەدەنگە نادەینەوە کە نزیکەکانی سەركردەكانی شكست و گەندەڵیی لە عێراق، ئەنجامیدەدەن و سوودێکیشیان بۆ عێراق نەبووە.
No Comment! Be the first one.