چاویارنیوز _ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا و رایگەیاند: پێویستە لە هەر هەنگاوێکی تاکلایەنە لە دەرەوەی چوارچێوەی راوێژکردن دووربکەونەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سودانی و رۆبیۆ پێکەوە جەختیان لەسەر پتەوکردنی هاوبەشی هەردوولا لە بوارە جیاجیاکاندا کراوەتەوە.
سودانی بە ڕۆبیۆی ڕاگەیاندووە، کار دەکەن بۆ رەخساندنی کەشێکی لەبار دەکات تا کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عیراقدا وەبەرهێنان بکەن.
سودانی و ڕۆبیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
هەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداو پێکەوە تاوتوێی دۆخی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەعێراق کراوە.

No Comment! Be the first one.