چاویارنیوز _ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ڕایگەیاند: دانوستانەکانی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگیی بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستەکە، پرسەکە گەیشتوونەتە بنبەست، بەڵام ئامانجی هاوپەییمانییەتییەکە ئەوەیە بە یەکڕیزیی و هەماهەنگی و کۆدەنگیی کەسێک دیاریبکەن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، ئەوەش بەپێی پێوەرەکانی ئەزموونداریی سەرکەوتوو و توانای بەرەنگاریی ئاستنەگییەکان و پەسەندکردنی نیشتمانیی بێت.
سودانی وتی: تائێستا دوو کەس کاندیدن بۆ بەدەستهێنانی پۆستەکە، کە ئەوانیش (بەندە و نوری مایلکی)یە، هەرچەند ناوی دیکەش پێشنیازکراوە و کاندیدی بەهێزن بۆ ئەو پۆستە، بەنیسبەت وەرگرتنەوەی خولی دووەمی سەرۆک وەزیران بۆ بەندە، تەنها خواستێکی تایبەتی خۆی نییە، هێندەی ئامادەکارییە بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی دەستیانپێکردووە.
ئەمڕۆ دووشممە 29ی کانوونی یەکەم، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکات و یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سوێندخوارنی کاندیدانی دەرچوو بەڕێوەدەچێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەرۆکی ئەنجومەنەکە و دووجێگرەکەی، تاوتوێ دەکرێن.
سودانی چاوی لە ویلایەتی دووەمە
سەرۆک وەزیرانی عێراق باس لە دۆخی ناو کۆبوونەوەکان و دانووستانەکان دەکات بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ و پێیوایە گفتوگۆکان گەیشتوونەتە بنبەست و تا ئێستا خۆی و مالیکی کاندیدن بۆ پۆستەکە.
No Comment! Be the first one.