چاویارنیوز _ فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت: سودانی بە وەزیرە کوردەکانی وتووە “باسی مووچە مەکەن، هەموو مانگێک مووچە لە کاتی خۆیدا دێت”، کەواتە ئەگەر ئەم بۆچوونە بخرێتەسەر زمانی ژمارە، ئەوا تەنها سێ مووچەیتر لەم ساڵدا دابەشدەکرێت.
ئاماژەکانیش ئەوە پیشان دەدەن، بەپێی قسەکانی سودانی لە مانگی 11 مووچەی مانگی 9، لە مانگی 12 مووچەی مانگی 10 دەنێرێت و دوو مووچەکەی تر دەفەوتێت.
سودانی چی وتووە لەسەر مووچە
بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق وتی: سودانی لە هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ وەزیرە کوردەکان کۆبووەتەوەو بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پێیڕاگەیاندوون: تا کۆتایی ئەمساڵ سێ مووچەی دیکە دەنێرێت.

No Comment! Be the first one.