چاویارنیوز _ لەناو ئەو وڵاتانەدا کە بڕیارە قەدەغەی گەشتکردن بۆ عێراق لاببات، حکومەتی سویسرایە، حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریدا قەدەغەی گەشتکردن لەسەر هەرێمی کورد و ژمارەیەک پارێزگای عێراق لابەرێت، وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش دەڵێت: ئەو بڕیارە بە هەنگاوێکی باش و دیپلۆماسیی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان “عێراق و سویسرا”، دەزانین.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاندووە، ئەو بڕیارەی سویسرا نیشانەی بەهێزبوون و دڵنیابوونی وڵاتانی ئەوروپایە بە باشبوونی باری ئەمنیی عێراق و ئەو سەقامگیرییەی لە پارێزگاکانی عێراقدا هاتۆتە ئاراوە.
ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە، چەند وڵاتێکی ئەوروپی، دوای 35 ساڵ، گەشتی ئاسمانییان بۆ عێراق دەستپێکردەوەو هێڵی کۆندۆریش گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێکرد.
سویسرا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، سویسرا یەکێکە لەو وڵاتە ئەوروپییانەی کە دەیەوێت قەدەغەی گەشتکردن بۆ عێراق هەڵبگرێت.
No Comment! Be the first one.