چاویارنیوز _ سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: سکاڵام لەسەر عەلی غوڵام ناسراو بە مەلیکی دۆلاری عێراق و چوارەمین دەوڵەمەند لە عێراق، تۆمارکرد لەسەر سپیکردنەوەی پارە و دروستکردنی هەزاران کۆمپانیا بەناوی هاووڵاتی هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی بۆ بردنە دەرەوەی دۆلار لەڕێی بانکەکانی (شرق الاوسط و الانصاري القابض).
ڕاشیگەیاند: من بە تەنها مامەوە کاتێک غوڵام هەڕەشەی زۆری کرد و خەڵکی زۆری کڕی!، بەڵام محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران هەمیشە پشتیوانم بوو، دەستم لەسەر کارەکانی هەڵنەگرت تا دواجار ئەو کەسە خرایە لیستی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە و لە ڕاپۆرتی وەزارەتەشدا هاتووە کە عەلی غوڵام پارەو بەرتیلی بە ئەنجومەنی دادوەری عێراقیش داوە!
ئامەژە بەوەشدەکات، بەو سکاڵایانە، کارێکی وەهام کرد ئێستا غوڵام لەعێراق هەڵهاتووە، سەرەڕای ئەوەی دادگای عێراق سزای مادیی خستەسەر غوڵام، بەڵام بە سزاکانی ئەمریکا، بەتەواوی ژیانی لێ تاڵ دەبێت و دەست بەسەر هەموو سامان و موڵکی دا دەگیرێت و ناتوانێ هیچ مامەڵەو بازرگانی و شەراکەتێک بکات و هیچ کەس و کۆمپانیاو وڵاتێکیش مامەڵەی لەگەڵ ناکات.
سۆران عومەر چوارەم دەوڵەمەندی عێراقی خستە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لەوەدەکات، توانیویەتی چوارەم دەوڵەمەندی عێراق بخاتە ناو لیستی سزاکانی ئەمریکاوە.

No Comment! Be the first one.