چاویارنیوز _ ڕائید فەهمی سکرتێری حیزبی شیوعی عێراق بە توندی سەرکۆنەی دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا دەکات و بە “چەتەیی نێودەوڵەتی” ناوی دەبات.
ڕایگەیاند: ئەم هێرشە بۆ بێدەنگکردنی ئەو دەنگانەیە کە ملکەچی هەیمەنەی ئەمەریکا نین و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی مادورۆ و هاوسەرەکەی دەکەین.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمریکا بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش، لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێللا و لەڕێگەی هێزی دەلتاوە، لەماڵەکەی خۆیدا، سەرۆکی ئەو وڵاتەیان دەستگیرکردو گواستیانەوە بۆ ئەمریکا.
سیاسییەکی عێراقی داوای ئازادکردنی مادورۆ دەکات
سیاسەتمەدارێکی دیاریی عێراقی پێیوایە، ئەوەی ئەمریکا لە دەستگیرکردنی مادورۆدا ئەنجامیدا، نیشانەی لووتبەرزی و دەستدرێژیی ئەمەریکایە.
No Comment! Be the first one.