چاویارنیوز _ شیروان میرزا ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شارەزای ئابووری دەڵێت: ئەو سیستمەی حکومەتی فیدراڵ پەسەندی کردووە بۆ چاودێریی دەروازەکان و ناوی (سیستمی ئەسیکۆدا)یە، جیهانییە و پێشکەوتووترین سیستمە.
باس لەوەشدەکات، هەر وڵاتێک ویستی شەفافیەتی لە مامەڵەکردندا هەبێت لە بوارەکانی باج و گومرگدا، پێویستە ئەم سیستمە پەیڕەوبکات، لەئێستاشدا باشترین سوودی بۆ عێراق ئەوەیە، کە لە رێگەی ئەم سیستمەوە چیتر دۆلار بەشێوازێکی نایاسایی ناچێتە دەرەوە.
وتیشی: حکومەتی هەرێم ناچارە و دەبێت جێبەجێی بکات، چونکە سیستمکە سوودی بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت و پشێویی لە بازاڕی دۆلاردا، ناهێڵێت.
راشیگەیاند: سیستمی ئەسیکۆدا، بازرگانی راستەقینە لە بازرگانی وەهمی جیادەبێتەوە، ئەو کاڵایەی کە بە راستەقینە دەهێنرێت، گومرگی دەخرێتەسەر، بازرگانی راستەقینەش سوودمەنددەبێت.
سیستمی ئەسیکۆدا جیهانییە و بۆ هەرێم سوودبەخشە
شارەزایەکی بواری ئابووریی دەڵێت: هەر بازرگانێک دژی سیستمی ئەسیکۆدابێت کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە پەسەندکراوە، ئەوە دەیەوێت شت بە نرخێکی گران بە هاووڵاتییان بفرۆشێت.
No Comment! Be the first one.