چاویارنیوز _ بڕیارە سبەینێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، محەمەد شیاع سودانی لەبارەی ناردنی مووچەی مانگەکانی دیکەی هەرێمەوە بڕیاربدات.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو سودانی لیژنەی دارایی و لیژنەیەکی یاسایی راسپارد بۆ گەیشتنە رێککەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی نانەوتی و هەفتەیەک مۆڵەتی پێدان، شاندی هەرێم و بەغدا بەردەوامن لە کۆبونەوەکانیان و سبەینێ سێ شەممە لە کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران ئەگەر لیژنەکان گەیشتنە رێککەوتن دەنگی لەسەر دەدرێت، ئەگەر نەگەیشتن بە ڕێککەوتنیش پرسەکە دەچێتە دادگای فیدراڵی یاخود ئەنجومەنی شورا
سێ بژاردە بۆ پرسی مووچە
بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچەی هەرێم، سێ بژاردە هەیە، یان سبەینێ سێشەممە سودانی بڕیاری لەسەر دەدات، یان دەبرێتە دادگا، یاخود ئاراستەی شورا دەکرێت.

No Comment! Be the first one.