سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سێ لیژنە بۆ پرسی داهاتی نانەوتی و بودجە و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم پێكهێندرێت و راپۆرتی خۆیان بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئامادەدەكەن.
راشیگەیاند، ئەگەر داهاتی نانەوتی كەمتربوو لەو 120 ملیار دینارەی بڕیاری لەسەر دراوە یاخود زیاتر بوو دەبێت هەرێم و بەغداد بە دەرئەنجامی راپۆرتی لیژنەكە رەزامەندبن، هاوكات لیژنەیەكیش بۆ یەكلاكردنەوەی پشكی هەرێم پێكهێنراوە كە پێشتر باس لەوەكرا هەرێم پشكی نەماوە.
ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، “لیژنەیەكی دیكەش بۆ دیاریكردنی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت پێكهێنراوە كە پێشتر 16 دۆلار دیاریكراوە و لیژنەكان راپۆرت دەدەن بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و ئومێدەوارین راپۆرتەكان ئەرێنی بن تاوەكو كێشەكانی نێوانیان بە تەواوی چارەسەربێت.
سۆران عومەر:
سێ لیژنە لە نێوان هەرێم و بەغداد پێكدەهێنرێت
ئەگەر داهاتی نانەوتی كەمتربوو لەو 120 ملیار دینارەی بڕیاری لەسەر دراوە یاخود زیاتر بوو دەبێت هەرێم و بەغداد بە دەرئەنجامی راپۆرتی لیژنەكە رەزامەندبن.

No Comment! Be the first one.