چاویارنیوز _ سەرچاوەیەکیش کە بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە دەڵێت: محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم، محەمەد جبوری سەرۆکی پارتی توده و خەمیس خەنجەر سەرۆکی پارتی سەروەری و سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، لە کۆبوونەوەکەدا ئامادهبوون، ئامانجیش لە کۆبوونەوەکە ڕێککەوتن بووە لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و میکانیزمی دابەشکردنی پشکی هەڵبژاردن لەنێوان فراکسیۆنە پەرلەمانییە سوننەکاندا.
میدیاکانی عێراقیش بڵاویانکردۆتەوە، تەواوی وردەکارییەکانی پەیوەست بە کاندیدکردنی سەرۆکی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێکرا و ژمارەیەک کاندیدیش بۆ پۆستەکە، لە شەش کەسەوە بۆ سێ کەس کەمکراوەتەوە کە بریتین لە محەمەد حەلبوسی، سابت عەباسی، موسەننا سامەڕائی.
سێ کەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کاندیدکردووە
شەفەق نیوز بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی لە بارەگای موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم لە بەغدای پایتەختی عێراق، بە بەشداری سەرکردەی ئەو لایەن و هاوپەیمانییانەی کە ئەنجومەنەکە پێکدەهێنن، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
No Comment! Be the first one.