چاویارنیوز _ موحسن مه‌نده‌لاوی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لهپهیامێكدا ڕایگەیاند: ئه‌و تاوانانه‌ی سته‌م و جینۆسایده‌ی كه سه‌رۆكی پێشوی ڕژێمی عێراق له دژی هه‌موو پێكهاته و ئایینه جیاجیاكانی گه‌لی عێراق ئه‌نجامیدان، ڕوخساری ناشیرینی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شه‌یتانپه‌رست و سته‌مكاره‌ی ئاشكرا كرد، كه پێیوابوو مانه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی نادادپه‌روه‌ری و چه‌وساندنه‌وه و رشتنی خوێنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی: هاوسۆزی قوڵی خۆمان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان دهردەبڕین و پێزانینمان بۆ خۆڕاگری و قوربانیدان له به‌رامبه‌ر “ماشێنی مردن”ی سه‌دام حسێن دەخەینەڕوو كە كەسوكاری ئەنفالكراوان پێداگرییان له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و به‌شداریكردن له بنیاتنانی عێراقێكی دیموكراسی و فره‌ییدا كرد.
موحسن مه‌نده‌لاوی:
سەدام ماشێنی کوشتن بوو
جێگری یەکەم سەرۆکی ئنجومەنی نوێنەران پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی ئەنفال و کیمیابانکردنی کورد، دەردەبڕێت.

No Comment! Be the first one.