چاویارنیوز – دكتۆر رەعد رەفعەت مامۆستای زانکۆ ڕایگەیاند :خەرجکردنی سەدەها ملیۆن دۆلار بۆ لۆبی و کاری دبلۆماسی و میدیای چەواشەکار بەمەبەستی ناشرینکردنی عێڕاق و جوانکردنی کارە قێزەونەکانی خۆیان دادی دزەکانی هەرێمی نەدا. محەمەد حەسان نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە وتەیەكدا لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی هەر مەدح وسەنای عێڕاقی کرد و دەسەڵاتی کوردیشی فەرامۆش کرد. گرنگترین ووتەکانی :
▪ سوپاسی عێراق دەكەم بۆ پێشكەشكردنی كۆمەكی مرۆیی بە لوبنان و سوریاو غەززە.
▪ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی خاوێن.
▪ متمانەی گەورەمان بە دادگای عێراقی هەیە.
▪ سەرەڕای تێپەربوونی کات، بەڵام تا ئێستا پێکهێنانی حکومەتی هەرێم بەهەڵپەسێردراوی “معلق” ماوەتەوە.
▪ حكومەتی عێراق سورە لەسەر گەڕاندنەوەی ئەرشیفی نیشتمانی كوەیت.
▪ عێراق خۆی بەدورگرتووە لە دەستوەردان لە هەر ململانێیەكی ناوچەیی و سیاسەتی هێوركردنەوەو دیالۆگی گرتوەتەبەر.
▪ پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم لەسەر بنەمای دیالۆگی بنیادنەرانەیە.
No Comment! Be the first one.