چاویارنیوز _ بەپێی لێدوانی هادی علێوی ئەندامی باڵای هاوپەیمانیی دەوڵەتیی یاسا، هەفتەی داهاتوو هەیبەت حەلبووسی لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لادەبرێت، چونکە سەرجەم پەیوەندییەكانمان لەگەڵ حیزبی تەقەدوم و محەممەد حەلبووسی پچڕاوەو هاوپەیمانی لەنێوانمان نەماوە.
راشیگەیاندووە، لەگەڵ حەلبوسی لێکتێگەیشتنمان هەبووە، بەڵام هەموو شتێک کۆتاییهاتووەو دوو رۆژە كار بۆ ئەوەدەکەین ئیمزا كۆبکەینەوە بۆ لابردنی هەیبەت حەلبووسی لە سەرۆكی ئەنجومەنی نونەران.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیارە بڕیاری زۆرینەی چوارچێوەی هەماهەنگییە و جێبەجێ دەكرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دووردەخرێتەوە
دەوڵەتی یاسای نوری مالیکی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانی تەقەدوم کۆتایی پێهێناوەو هەڕەشەی لابردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن.
No Comment! Be the first one.