چاویارنیوز _ د.لەتیف رەشید سەرۆك کۆماری عێراق دەڵێت: رێككەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و دیمەشق، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگەچارەیەكی ئاشتییانە و کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێكدادانەكان و سەقامگیریی سووریا، گرنگە و بەهیواین وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.
رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق چەندین پەیام و پیرۆزبایی بەدوای خۆیدا هێنا، لەوانە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا و ئەمریکاو فەرەنسا.
سەرۆک کۆماری عیراق پشتیوانی رێککەوتنی هەسەدەو دیمەشق دەکات
سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند: پشتیوانی لە رێککەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکەین و هیوادارین لەسوودی هەردوولابێت.
No Comment! Be the first one.