چاویارنیوز _ نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابوریی عێراق پێیوایە “چیتر پارهى نهوت، بهشى دابینكردنى مووچهى فهرمانبهرانو موچهخۆران ناكات”.
ئەو شارەزایە دەڵێت “لێرە بەدوا دواکەوتنی مووچە هەموو فەرمانبەرانی عێراق دەگرێتەوە، لەبەرئەوەی داهاتی نەوتی وڵات کەمی کردووە و بەشی تەواوی مووچە ناكات، لەگەڵ ئەوەشدا توانای دەوڵەت بۆ قەرزكردنی ناوخۆیی و داشكاندنی گواستنەوەكان زۆر لاواز بووە، بۆیە پێویستە پشتێنەكانتان توندبكەن، چونكە لەوانەیە بەمزوانە پێویستتان پێیان بێت، ئەوەی بڕواش ناكات با بچێت لەشەتولعەرەب ئاو بخواتەوە.
بەبڕوای مەرسومی، بۆ چارەسەركردنی لێكەوتەكانی ئەم دۆخە مەترسیدارە كە توانای گەشەی ئابووریی و دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ دانیشتوان لاوازدەكات، تەنها دوو چارەسەر هەیە كە هەردووکیان تاڵن، ئەوانیش، یان كاركردن لەسەر زیادكردنی داهاتە گشتییەكان لەهەردوو بەشی نەوتیو نانەوتی، یان چاكسازیی لە سیستەمی موچەو دوبارە ڕێكخستنەوەی لەڕێگەی چارەسەركردنی موچەی پلە تایبەتو دوانەكانو ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵیو كۆنترۆڵكردنی دارایی گشتییو بەكارهێنانی خەرجییەكان بەشێوەیەكی ژیرانە.
شارەزایەکی ئابووریی عێراقی مەترسییەک ئاشکرادەکات
شارەزایەکی ئابووریی عێراقی ڕایدەگەیەنێت: لێرە بەدوا دواکەوتنی مووچە هەموو فەرمانبەرانی عێراق دەگرێتەوە، لەبەرئەوەی داهاتی نەوتی وڵات کەمی کردووە و بەشی تەواوی مووچە ناكات.

No Comment! Be the first one.