چاویارنیوز _ عیزەت سابیر بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كاروباری غاز، لە پەراوێزی یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتی وزەی بەغدا ڕایگەیاند: عێراق تا کۆتایی ساڵی 2029 کۆتایی بە سوتاندنی غازی هاوەڵ دێنێت، سێ ساڵ لەمەوبەر (50٪)ی غازی عێراق دەسوتێندرا، ئێستا (30٪)ی دەسوتێت، (20٪)ی ئەو غازەی پێشتر دەسوتێندرا ئێستا سودی لێ وەردەگیرێت.
وتیشی: دوو ساڵی رابردوو، باشترین دوو ساڵی حکومەتی عێراق بووە بۆ غازی شلی ماڵان و پێداویستییەکانی، هیچ قەیرانێک نەبووە.
باسی لەوەشکرد: دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ هەرێم و بەغداد، هەردوولا براوە دەبن ئەگەر رێکبکەون، ئەگەر رێکنەکەون هەردوولا دۆڕاون.
ڕاشیگەیاند: ئەگەر نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی سۆمۆوە بفرۆشرێت، بە دوو ئەوەندەی نرخی ئێستای دەدرێت، بەغدادیش موچە بۆ هەرێم دەنێرێت
باسی لەوەشکرد، هەولێر و بەغداد نزیکن لە رێککەوتن و چەند خاڵێکی بچوک ماوە، لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامی کۆتایی.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەغدادو ئەنكەرە لە تاوتوێی میکانیزمێکدان بۆ نوێکردنەوە یان درێژکردنەوەی رێککەوتنە (50) ساڵییەکە.
عزەت سابیر: هەرێم و ناوەند نزیکن لە ڕێککەوتن
بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ هەرێم و بەغداد، هەردوولا براوە دەبن ئەگەر رێکبکەون، ئەگەر رێکنەکەون هەردوولا دۆڕاون.

No Comment! Be the first one.