چاویارنیوز – وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا جەخت لەوە دەکاتەوە پێویستە نەوتی قاچاخی هەرێم راستبکرێت.
وەزارەتەکە جەخت لەسەر پێویستی دەستبەجێ دەستپێکردنی ڕادەستکردنی نەوت دەکاتەوە بەگوێرەی دەقی یاسای بودجەی هەموارکراو، هەروەها پێویستە حکومەتی هەرێم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ بکات، چونکە بەردەوامیی ڕادەستنەکردنی نەوت زیانێکی دارایی بەرچاو بەعێراق دەگەیەنێتو ناوبانگی نێودەوڵەتیش دەخاتە مەترسییەوە.
باس لەوە دەکات، پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم بەدەستوور و یاساکە بووەتەهۆی ئەوەی دووجار زیان بەهەناردەکردنی نەوتی عێراق و خەزێنەی گشتی بکەوێت، یەکەمیان وەرنەگرتنو هەناردەکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو لەهەرێمو سودمەندبوون لەداهاتەکانی، دوومیش ئەوەبوو کە وەزارەتی نەوت ناچاربوو بەرهەمهێنانی نەوت لەکێڵگەکان کەمبکاتەوە لەپێناو پابەندبوون بەبڕیارەکانی ئۆپیک.
وەزارەتەکە دەڵێت: چاودێری ئەو زانیاریانە دەکات کە ئاماژە بەبەردەوامی قاچاخی نەوت لەهەرێمەوە بۆ دەرەوەی عێراق دەکەنو وەزارەتی نەوت، حکومەتی هەرێم بەتەواوی لەڕووی یاساییەوە بەرپرسیار دەکات لەوبارەیەوەو مافی خۆیەتی بەردەوامبێت لەگرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنە یاساییەکان.
No Comment! Be the first one.